بەپێی هەواڵەکان, ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی لە شاری سەقز, هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی هاووڵاتییەک بە ناوی ئومێد موقەدەس، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و گرتوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "مەرخووز"ی سەر بە شاری سەقزە و لە سێڕێیانی "گەرمەکاو"ی ئەو شارە دووکانی تایپ و چاپەمەنیی هەیە.
هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.