بە پێی ڕاپۆرتێکی بڵاو کراوە لەلایەن سەرچاوە هەواڵیەکانەوه، لە ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٢ زیندانی لە زیندان و گرتووخانەکانی ڕژیمی ئێران گیانیان داوە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، دوو زیندانی دوای ماوەیەكی كەم لە ئازاد کردنیان گیانیان داوە و کەسێکیش له کاتی هەڵاتن به تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی گیانی داوە.
هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩ زیندانیی سیاسیی گیانیان داوە و لانیکەم ١١ زیندانی لە ژێر شکەنجەدا کوژراون.
بە پێی ئەو ئامارانە ٦٠٪ی قوربانییەکان زیندانی کورد بوون.