تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی کچێکی لاو بەبیانووی کێشەی نامووسی لەلایەن باوکیەوە

کوژرانی کچێکی لاو بەبیانووی کێشەی نامووسی لەلایەن باوکیەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی دووشەممە 30ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، لە شەقامێکی شاری نەجەف ئاباد لەپارێزگای ئیسفەهان، کچێکی تەمەن 19ساڵ بەناوی زێنەب حوسێن خانی، بە بیانووی کێشەی نامووسی و بەبیانووی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکی لاو، لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە، ووتی:تاوانبار سەرەتا هەوڵی دابوو بەشێوەی خنکاندن کچەکەی بکوژێت، بەڵام لەکۆتاییدا بە خشت دەکێشێت بەسەریدا و کچەکەی دەکوژێت.
شایەنی باسە کە دایکی زێنەب دەساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردووە و باوکی ناوبراو تاوانبار بە کوشتنی کچەکەیەتی  کە قوربانی کێشەی نامووسیە. شایانی باسە کە ناوبراو و زەهرا، خوشکە تەمەن 13ساڵەکەی لە چەندساڵ پێش ئێستا لەلایەن باوکیانەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خزم و کەسەکانیان دروست بکەن.
بەووتەی یەکێک لە نزیکەکانی زێنەب، کەسی بکوژ هەرچەند گیراوە بەڵام سکاڵای لەسەر تۆمار نەکراوە و لەوانەیە بەم نزیکانە ئازاد بکرێت و ژیانی خوشکەکەی دیکەی کە تەنیا 13ساڵی تەمەنە، لەمەترسیدایە.

2 مانگ و 27 ڕۆژ و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کچێکی لاو بەبیانووی کێشەی نامووسی لەلایەن باوکیەوە

کوژرانی کچێکی لاو بەبیانووی کێشەی نامووسی لەلایەن باوکیەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی