بەپێی سەرچاوەهەواڵیەکان، ڕۆژی سێ شەممە 1ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، دانا لێنج ئابادی لە چالاکانی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە شاری مەریوان گیراوە و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە سەرکوتکەرە.
بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیە لە ساڵی 1391لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە ئەم شارە بەتۆمەتی ساختەی تەبلیغ دژ بەڕژیم، بەیەک ساڵ زیندانی تەعزیری و بەتۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی، سزای 8مانگ زیندان و 50 قامچی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو هەر لەو ساڵەدا گیرابوو. هەروەها ناوبراو دواتر بەهۆی فشاری ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران، بەردەوامی خوێندنی لە زانکۆی پەیام نووری سنەی لێ مەحرووم کرا.