تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوشتنی دوو ئافرەت لەلایەن هاوسەر و دەزگیرانەکانیانەوە

کوشتنی دوو ئافرەت لەلایەن هاوسەر و دەزگیرانەکانیانەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئافرەتێکی تەمەن مام ناوەند کە دایکی مێرمنداڵێک بوو لەلایەن هاوسەرەکەیە و بەبیانوی کێشەی خێزانی و لەژێر ناوی پاراستنی ناموس و ئافرەتێکی دیکەی تەمەن 23ساڵ، لەلایەن دەزگیرانەکەیەوە کوژراون. بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان،سەعات یەکی شەوی پێنجشەممە 26ی ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، کچێکی تەمەن 23ساڵ بەناوی مریەم، لەلایەن دەزگیرانەکەیەوە بە زەبری چەقۆ کوژراوە.
تاوانبار کە پیاوێکی لاو بووە، لەدوای گیرانی، هۆی کوشتنی دەزگیرانەکەی پەیوەند دا بە جیابوونەوەی دەزگیرانەکەی و پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە.
هەروەها، لەڕۆژانی ڕابردوو، ئەفرەتێکی تەمەن مام ناوەند بەناوی نەستەرەن، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە زەبری چەقۆ و لەماڵەکەی خۆیان لە تاران کوژراوە.
توانبار لەکاتی شەڕەکەدا کە بووەتە هۆی کوژرانی هاوسەرەکەی و بریندار کردنی منداڵەکەشی، پاش ئەو تاوانە شوێنەکەی بەجێ هێشتبوو. تاوانبار لە دانپێداناندا هۆی کوشتنی هاوسەرەکەی بەپاراستنی نامووس ناو بردووە.
بەپێی دانپێدانانی تاوانبار، ئەوان پێشتریش بەهۆی چەند کێشەیەکەوە جیا بوونەتەوە و جارێکی دیکە هاوسەرگیریان کردووەتەوە.

2 مانگ و 27 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی دوو ئافرەت لەلایەن هاوسەر و دەزگیرانەکانیانەوە

کوشتنی دوو ئافرەت لەلایەن هاوسەر و دەزگیرانەکانیانەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی