هەم میهەن نووسیویەتی؛
فەرشید شوکورخودایی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی بەڕێوەبردنی کوالیتی ڕژیمی ئێران، هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی ناوەندی باوەڕپێکردنی نیشتمانی ئێران لە کۆمەڵەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی و پووچەڵبوونەوەی بڕوانامە دەرچووەکانی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: لە ماوەی نزیکەی 12 ساڵ بەدواداچوون، توانیمان سیستەمی پەسەندکرانی بڕوانامە لە ئێران بە ناوی (ناسی) دابمەزرێنین و لەسەر بنەمای ئەوەش، زۆرێک لە تاقیگە و سیستەمی بەڕێوەبردن بڕوانامەی ڕەوایان وەرگرتووە، و چیتر پێویستمان بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی دامەزراوە بیانیەکان نەماوە.
لە 25ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە بۆمان دەرکەوت کە ڕێکخراوی ستانداردە نیشتمانییەکانی ئێران کرێی ئەندامێتی نەداوە و لە ئەنجامدا ئەو بڕوانامانەی کە لە لایەن ناوەندی پەسەندکرانی بڕوانامەی نیشتمانیی ئێرانەوە دەرکراون، نادروستن.
ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێستا لەهەموو کاتێکی دیکە زیاتر لەژێر فشاری ناوەند و ڕێکخراو و تەنانەت حکومەتی وەڵاتانی ئورووپاییدایە، ئەمەش بەمانای پەراوێز خستنی ڕژیمە، و ئەم هەنگاوانەش ڕژیمی دیکتاتۆری زیاتر لە ڕووخان نزیک دەکاتەوە.