بەپێی سەرچاوەهەواڵیەکان، ڕۆژی چوار شەممە 2ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی ناهید خوداجوو، چالاکی کرێکاری دانیشتووی تاران، بەمەبەستی تێپڕاندنی سزای داسەپاوی پێنج ساڵ بەندکران، گیرا و ڕادەستی زیندانی ناوەندی ئێڤین کرا. ناوبراو کرێکار و خانەنشینە.
شایەنی باسە کە خاتوو ناهید خوداجوو، گەلاوێژی ساڵی 1398، بەتۆمەتی ساختەی کۆبوونە دژ بە ئاسایشی گشتی، تێکدانی نەزمی گشتی، لەلایەن لقی 26ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم بەکۆی گشتی شەش ساڵ زیندانی ناڕەوا و 74زەربە قامچی بەسەریدا سەپا.
بەم پێیە ماوەی حوکمی زیندانی، قورسترین سزا واتە پێنج ساڵ زیندانی ناڕەوا بۆ سەر ئەم چالاکە کرێکاریە جێبەجێ کرابوو.
خاتوو ناهید، ڕۆژی 11ی بانەمەڕی 1398، بەرابەر بە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە پێش دەرگای مەجلیسی ڕژیم گیرا و ڕۆژی 13جۆزەردانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دانیشتنەکانی دادگا ئازادکرا.