بەپێی ڕاپۆرتێکی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە ماوەی ساڵی 2023 زایینیدا، فشاری ناوەندە سەرکوتکەر و ئەمنییەکانی ڕژیم لەسەر ناوەندە مەدەنییەکان و مامۆستایانی خۆبەخشی بواری فێرکاری زمانی کوردی لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا لە ئاستێکی بەرزدا بووە. بە شێوەیەک کە 8 کەس لە مامۆستایانی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون و پێنج مامۆستای زمانی کوردیش لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم سەرجەم سزای 36 ساڵ بەندکران و لێدانی 80 قامچییان بەسەردا سەپاوە.