تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ڕژیمی ئێران، هۆی تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابردووی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز لە دوو پارێزگای ئێرانی بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە

جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ڕژیمی ئێران، هۆی تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابردووی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز لە دوو پارێزگای ئێرانی بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە 2ڕەشەممە جواد ئەوجی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەمە پیلانێک بوو لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە و وتی دژمن مەبەستی بووە ئاستەنگی لە کەرتی غازی ناوخۆیی خەڵک لە پارێزگا گەورەکاندا دروست بکات.
هەر لەم پەیوەندیەدا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی هەینی لەسەر زاری دوو بەرپرسی ڕۆژئاوایی و ئەندامێکی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، ڕایگەیاند کە ئەم تەقینەوە و هەروەها تەقینەوەی کارگەیەکی شیمیای لە ڕۆژئاوای تاران کاری ئیسرائیل بووە. هە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
 حەوتووی ڕابردوو، دوابەدوای دەنگی چەندتەقینەوەیەکی گەورە لە لانیکەم دوو پارێزگای فارس، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆمپانیای گاز، ئەم تەقینەوەی لە دوو بۆری سەرەکی گواستنەوەی گازدا ڕاگەیاند.  دوابەدوای ئەو تەقینەوەیانە، گواستۆەوەی گازلانیکەم لە پێنج پارێزگای ئێران پەکی کەوت.

2 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ڕژیمی ئێران، هۆی تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابردووی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز لە دوو پارێزگای ئێرانی بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە

جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ڕژیمی ئێران، هۆی تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابردووی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز لە دوو پارێزگای ئێرانی بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی