تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕافائیل گرووسی جارێکی لەسەر دەستڕاگیشتنی ڕژیم بە چەكی ئەتۆمی وریایی دا

ڕافائیل گرووسی جارێکی لەسەر دەستڕاگیشتنی ڕژیم بە چەكی ئەتۆمی وریایی دا
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتێرز وتی: هەرچەندە ڕژیمی ئێران ڕێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کەم کردووەتەوە، بەڵام هێشتا بە ڕێژەی ٧ کیلۆگرام لە مانگێکدا و بە خەستیی ۶۰ لەسەد ئۆرانیۆم بەرهەم دێنێت.
بەپێی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی ۲۰۱۵ کە بە بەرجام  ناسراوە، ڕژیم تەنیا دەتوانێت تا   ۳.۶۷ لەسەد ئۆرانیۆم بەرهم بێنێت بەڵام بڕیارنامەکانی پێشێل کردووە.
هەروەها ئاژانس پێشتر ڕاپۆرتی دابوو کە لە نێوان مانگی جۆزەردان و خەزەڵوەری ئەمساڵدا ڕژیمی ئاخوندی ڕێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی بۆ ٣ کیلۆگرام لە مانگێکدا کەم کردبوویەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە کۆتایی ئەمساڵدا بە ۹ کیلۆ زیادی کرد.
ناوبراو هەروەها باسی لەوەکرد کە لە کۆتایی ساڵی ۲۰۲۳ وریایی دابوو کە ئەگەر ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ڕژیم بگاتە سەرووی ۶۰ لەسەد، ئەوە کەرەستەی پێویستی بۆ بەرهەمهێنانی سێ بۆمبی ناوکەیی دەبێت.

2 مانگ و 29 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕافائیل گرووسی جارێکی لەسەر دەستڕاگیشتنی ڕژیم بە چەكی ئەتۆمی وریایی دا

ڕافائیل گرووسی جارێکی لەسەر دەستڕاگیشتنی ڕژیم بە چەكی ئەتۆمی وریایی دا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی