شەهاب ڕەحیمی، زۆرانبازی کوردی خەڵکی گوندی "ناچیت"ی بۆکان، لە کێبڕکێکانی پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی ئازادی جیهان لە وڵاتی قرقیزستان، پلەی دووەمی بەدەست هێنا و میداڵیای زیوی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
هەروەها ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بۆکان، لەگەڵ پێشوازیی گەرم و بێ وێنەی خەڵکی ئەو شارە بەرەوڕوو بووەوە.