تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

وەفا ئەحمەدپوور دوای ئازادکردنی کاتی، سپاسی خەڵکی ئێرانی کرد

وەفا ئەحمەدپوور دوای ئازادکردنی کاتی، سپاسی خەڵکی ئێرانی کرد
دەنگی خەباتی کوردستان

وەفا ئەحمەدپوور، گۆرانیبێژی ناڕازی دوای ئازادبوونی کاتی لە زیندانی ئێڤین، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا سپاسی ئازادیخوازان و لایەنگرەکانی کرد.
ئەم گۆرانیبێژە ناڕازییە، ٤٠ ساڵی تەمەنه لە ۱۷ ساڵە لە بواری مۆسیقادا کار دەکات، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بە دانانی بارمتە و هەتا کۆتایی دانیشتنی دادگایەکەی ئازاد کراوە.
ئەم هونەرمەندە، ڕۆژی یەکشەممە ۱۵ی ڕێبەندان، لە کاتێکدا کە ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم خانەوادەکەیان بە بارمتە گرتبوو، ناچار بوو خۆی ڕادەستی ئەو ناوەندە ترۆریستیە بکات.هەروەها ناوبراو پێش ئەوەی خۆی ڕادەستی ئەو ناوەندە جینایەتکارەی ڕژیم بکات لە پەیامێکی ویدیۆییدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی نازانێت لە گرتووخانەکانی ڕژیم چارەنووسم چی لێ بەسەر دێت، بەڵام ناچارم لەبەر خانەوادەکەم خۆم ڕادەست بکەم.
وەفا ئەحمەدپوور پێشتر کۆمەڵێک بەرهەمی پێشکەش بە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و بەتایبەت، شەهیدان محەممەد مێهدی (کۆمار) کەرەمی و محەممەد (کیان) حوسێنی و هەروەها محەممەد قەبادلوو و فەرهاد سەلیمی کردبوو.

2 مانگ و 29 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەفا ئەحمەدپوور دوای ئازادکردنی کاتی، سپاسی خەڵکی ئێرانی کرد

وەفا ئەحمەدپوور دوای ئازادکردنی کاتی، سپاسی خەڵکی ئێرانی کرد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی