تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ناوی سێیەم منداڵی گیراو لەسەر بابەتی شکستی تیمی تۆپی پێی ڕژیم پشتڕاست کرایەوە

ناوی سێیەم منداڵی گیراو لەسەر بابەتی شکستی تیمی تۆپی پێی ڕژیم پشتڕاست کرایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

 بە پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی منداڵێکی دیکەی گیراو بە ناوی دیاکۆ بەهروجە،لە جوانڕۆ، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە شاری جەوانرۆ لە دوای شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕژیمی ئێران بەرامبەر قەتەر گیراون و ناسنامەکانیان پشتڕاستکراوەتەوە گەیشتووەتە چوار کەس کە سێ کەسیان منداڵن و تەمەنیان لە خوار ۱۸ ساڵەوەیە.
 بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، دیاکۆ بەهرۆجە، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵانی خەڵکی جەوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و ئەمنییەکانی ڕژیم لە ئەم شارە گیراوە.
پێشتر هەندێک لەسەرچاوە هەواڵیەکان هەواڵی گیرانی، محەممەد یوسفی تەمەن ۱۷ ساڵ و حەمزە بەرزەگەر تەمەن ۲۱ ساڵ لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ و هەروەها گیرانی محەمەد مەحمودی تەمەن ۱۶ ساڵ لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی ڕێبەندانیان بڵاو کرابوو.
 بەپێی ڕاپۆرت و ئاماره بڵاو کراوەکان، لانیکەم ١٠ منداڵ و مێرمنداڵ بە هۆی دەربڕینی دڵخۆشی بۆ شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕژیمی ئێران بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر گیراون، 
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕژیمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی ڕەشەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە یاریگای (ئەلسەمامە) بە ئەنجامی 3-2 بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر دۆڕا و نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنێ و بچێتە فیناڵ.
 شایانی باسە، لە ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستان لەوانە جەوانڕۆ، سنە و دیواندەرە، لە هەریەک لەو شارانە، لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، چەند هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم شەهید کرابوون، هەر بۆیە خەڵک لەدوای دۆڕانی تۆپی پێی ڕژیم هاتنە سەر شەقامەکان و دڵخۆشی خۆیان بەو هۆیەوە دەربڕی.

3 مانگ و 22 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوی سێیەم منداڵی گیراو لەسەر بابەتی شکستی تیمی تۆپی پێی ڕژیم پشتڕاست کرایەوە

ناوی سێیەم منداڵی گیراو لەسەر بابەتی شکستی تیمی تۆپی پێی ڕژیم پشتڕاست کرایەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی