تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

داواکاری گرووپی حەوت لە ڕژیمی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە ناردنی چەک دژ بە ئوکراین

داواکاری گرووپی حەوت لە ڕژیمی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە ناردنی چەک دژ بە ئوکراین
دەنگی خەباتی کوردستان

 

وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشه سازیی جیهان، بەناوی گرووپی حەوت، بە پێداگری لە پشتیوانیی خۆیان له ئۆکراین، داوایان له ڕژیمی ئاخوندی کرد، هاوکارییه سەربازییەکان بۆ ڕوسیە بە ناردنی چەک و چۆڵ و بەکارهێنانیان دژ بە وڵاتی ئۆکراین، کۆتایی پێی بێنێت.
 گروپی حەوت کە پێک هاتبوون لە ووڵاتانی، ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، فەڕانسە، ئەڵمان، ئیتالیا، ژاپۆن، بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەم گرووپەیان لە ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممە، دوای کۆبوونەوەکەیان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بڵاو کرایەوە.
 ئۆکرانین و وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشتر بەڵگەنامەیان سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی ڕژیمی ئێران ناردووە بۆ ڕووسیە بۆ بەکارهێنان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە ئۆکرانین، بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕژیم  ئەمەیان رەت کردۆتەوە.
وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت هەروەها بە توندی ناردنی چەکیان لە کۆرەی باکوورەوە بۆ ڕووسیە مەحکوم کرد.
 ئەم وەزیرانە لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا هەروەها پێداگریان لەسەر پێشگرتن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی کردەوە و درێژەدان بە دابینکردنی چەک لەلایەن ڕژیمەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢١٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و زیادکردنی گرژییەکانی ناوچەکە بۆ ئاستێکی مەترسیدار ناوبرد.

3 مانگ و 2 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری گرووپی حەوت لە ڕژیمی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە ناردنی چەک دژ بە ئوکراین

داواکاری گرووپی حەوت لە ڕژیمی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە ناردنی چەک دژ بە ئوکراین

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی