ڕۆیا سابت، هاووڵاتی بەهایی خەڵکی شیراز و دانیشتوی ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لەدوای بانگهێشتی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا، جێی باسە کە ئەم هاووڵاتیە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ خاکی ئێران لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم لەفڕۆکەخانە دەستیان بەسەر ناسنامە و تەنانەت موبایلی خاتوو ڕۆیادا گرتبوو.بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، خاتوو ڕۆیا سابت، هاووڵاتی بەهایی لەدوای بەنگهێشتی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران لەشیراز، گیرا.ئەم هاووڵاتیە کە بەفرانباری ساڵی پێشوو، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتنی دایک و باوکە نەخۆشەکەی گەڕابوویەوەبۆ ئێران، ڕۆژی 3ی ڕێبەندان، دوو ڕۆژ پێش لە تاریخی گەڕانەوەی بۆ ئیمارات لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران گیرابوو.پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی ئەم ناوەندە ترۆریستیە ماڵی ئیرەج سابت و نوسرەت مومتاز سەروستانی دایک و باوکی ڕۆیا ثابیتیان پشکنیوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ فلۆرا و مێهرداد ثابیت خوشک و براکانی کردووە.
هەر وەها چوار مۆبایلی ئه ندامانی خانەوادەی خاتوو ڕۆیا لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ترۆرستی پاسداران دەستیان به سەرداگیراوه و هەتائێستا بۆیان نەگەڕاندوونەتەوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆی گیرانی ئەم هاووڵاتییە بەهاییە و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی لەبەردەستدا نییە