تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئافرەتێک لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا

ئافرەتێک لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

مانگی پێشوو ئافرەتێک بەناوی هاجەر عەتابەگی لەزیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە دراوە. ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی پەیوەند بە مادە هۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامی بەسەرا ساپابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 30بەفرانباری 1402ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتیە که تورک و خەڵکی شاری تەورێز بووە، لەگرتووخانەی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە دراوە.هاجەر عەتابەکی تەمەن 41ساڵ و دایکی منداڵێک بوو و ساڵی 1397، لەدوای ئەوەی لەهاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە، سەرپەرەستی منداڵەکەی لە ئەستۆ دەگرێ.
بەپێی نووسینی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ناوبراو نزیک بە دووساڵ و نیو پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەند بە مادە هۆشبەرەکان گیرا و لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
جێی ئاماژەیە کە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەسێدارەی ئەم بەندکراوە  لەڕاگەیاندنەکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕانەگەیەندراوە.بەپێی ئامارە فەرمیەکان، لە ماوەی ساڵی پێشوو حوکمی ئێعدامی لانیکەم 22ئافرەت لە گرتووخانەکانی ڕژیم جێبەجێ کراوە کە یەکسانە بە 2.7%ی کۆی گشتی ئێعدامەکان لە ساڵی ڕابردوو بوو.

3 مانگ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئافرەتێک لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا

ئافرەتێک لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی