تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی چالاکانی ئایینیی کورد لە بۆكان

هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی چالاکانی ئایینیی کورد لە بۆكان
دەنگی خەباتی کوردستان

لەدرێژەی هەوڵەکانی ڕژیم بۆ فشار خستنه سەر چالاکانی ئائینی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم، هەڵیانکوتاوەته سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی کورد لە شاری بۆكان.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەکرێگیراوانی ئەم ڕێکخراوە ترۆریستییە بە شەش ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی "محەیدین محەممەدزادە"، بەرنوێژی هەینی گوندی نۆبەهاری بۆكان و دوای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر نامیلکە و کتێب و لاپتۆپ و تەنانەت مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەروەها بەكرێگیراوان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی چالاکوانێکی دیكەی سوننە مەزهەب بە ناوی “كەریم نەورۆزی” و دوای پشکنینی ماڵەکەی، چەند کتێب و نامیلکه و تەنانەت لاپتۆپ و مۆبایلی منداڵەكەشیان بردووە.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەکرێگیراوانی ئیتلاعات بە پێنج ئۆتۆمبێل، چوونە بەر دەرگای ماڵی فارووق حوسێنی و خۆیان وەک کارمەندی پێوەرنووسیی بەشی گاز ناساندووە و هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی.
ئەمە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە تەنها ژن و منداڵی ئەم چالاکوانە لە ماڵەوە بوون و بەکرێگیراوان بە شکاندنی قوفڵی دۆڵابەکان لە پێش چاوی منداڵەکان و بە دروستکردنی ترس و تۆقاندن ماڵەکەیان پشکنیوە.

3 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی چالاکانی ئایینیی کورد لە بۆكان

هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی چالاکانی ئایینیی کورد لە بۆكان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی