لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی عەلی باقدەم، سیروان بازرگان و حامید ئەمینی، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەەرکانی ڕژیمی ئێرانەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات ڕژیم لە مەریوان، هەڵیانکوتاوەته سەر ماڵی عەلی باقدەم، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان و ناوبراویان گرتووه.
هاوکات ئەو هێزانە هەڵیانکوتایە سەر گوندی "شێخ عەتار"، ژنبرایەکی عەلی باقدەم بە ناوی سیروان بازرگان و هەروەها لە گوندی "لەنجاوا"ی مەریوان هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی حامید ئەمینی گرتووەو ئەم کەسانەیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.