یاسر حوسەینی، هاووڵاتیی گەنجی خەڵکی شاری کامیاران، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، یاسر حوسەینی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری یاسر حوسێنی (دووکانی فرۆشی کەلوپەلی ناوماڵ) و بە توندوتیژیەوە ناوبراویان گرتوه.