تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گواستنەوەی عوسمان ئیسمائیلی بۆ زیندانی ناوەندی سنە

گواستنەوەی عوسمان ئیسمائیلی بۆ زیندانی ناوەندی سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، عوسمان ئیسمائیلی چالاکی کرێکاری زیندانیکراو لە گرتوخانەی شاری سەقز بە هۆکارێکی نادیار و بەشێوەیەکی نێهینی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە.
لەدوای بەدواداچوونی خانەوادەی ئەم زیندانیە بۆ زانینی هۆی گواستنەوەی ئەم چالاکە کرێکاریە بۆ گرتووخانەی سنە، یەکێک لە بەرپرسانی گرتووخانەی ناوەندی شاری سەقز پێی ڕایگەیاندن کە گوایە بەمەبەستی پشکنین و چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی بەناو دادی سنە.گواستنەوەی بەڕێز ئیسمائیلی بۆ سنە بەنهێنی ئەنجام دراوە و هەتا ئێستا خانەوادەکەی و کۆمیتەی بەرگری لەم چالاکە کرێکاریە ئاگایان لەشێوازی گواستنەوەی ناوبراو بۆ سنە و هەروەها شوێنی مانەوەی نیە، خانەوادەی ئەم چالاکە کرێکاریە و کۆمیتەی بەرگری پرسیاری ئەوەیان کردووە کە ئایا بڕیارە وایە کە لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکیەکانی سنە چارەسەر وەربگرێت، یان تەنیا بۆ پشکنین گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی بەناو دادی ئەم شارە. جێی باسە کە ئەندامانی کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسمائیلی سەرەڕای ئەوەی دۆخی تەندروستی ناوبراو بە مەترسیدار دەزانن، قایم کاری ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکان لەسەر گواستنەوەی بۆ سنە و بەبێ ئاگاداری خانەوادەکەی بۆ چارەسەری ناوبراو بە تێنەگەیشتن دزانێت و ئێمە پێمان وایە کە خانەوادەی ئەم زیندانیە پێویستە ئاگاداری هەنگاو بەهەنگاوی دۆخی تەندروستی و چارەسەری ئەم کەسە بن.

3 مانگ و 7 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی عوسمان ئیسمائیلی بۆ زیندانی ناوەندی سنە

گواستنەوەی عوسمان ئیسمائیلی بۆ زیندانی ناوەندی سنە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی