تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

دوو کۆڵبەری لاو بەناوەکانی ڕەشاد بابایی و بیلال شاهڕۆخ لەکاتی کاری کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە لە سەروئاوا و مەرزی نەوسوود بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ۲۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی ڕەشاد بابایی کۆڵبەری تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی سنە بەهۆی بەربوونەوە لە بەڕزاییەکانی سنوری تەتە بەسەختی برینداربوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لەکاتی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم لە شاخی تەتە کەوتووەتە خوارەوە.
هەروەها هەرلەو ڕۆژەدا، بیلال شاهڕۆخ تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی گوندی بانەوەرە سەر بە شاری پاوە لەکاتی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سەر سنووری تەتە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە لاقی بەسەختی بریندار کراوه.

3 مانگ و 7 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی