تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

یادی سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))
دەنگی خەباتی کوردستان

((یادی سەروەران)) 
 
یادی سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))
نووسینی: مامۆستا پەژار

رۆڵەی شیرین وكۆرپەی نەخشین لە ئامێزی دایك وباب دا چ جوانە و چ لەبەردڵانە .نابینی چۆن بە دەست دەی پارێزن وچاكی ئاگاداری لێدەكەن. دەی لاوێننەوەو بە هەر كران و بەو پەڕیی توانا پێی ڕادەگەن.چەندەیان لە بەردڵانە وچەندەیان پێ جوانە ، كاكۆڵی بە شانە دادێنن و بە ملوانكەی شین لە چاوی بەدی بەدوور دەكەن و پشمەی ئەڵاخێری بۆ دەڵەن ولە گەڵ هەر قرپەیەك كە دەیێنێتەوە نۆشی پێ دەڵێن . هەر ڕۆژێ كە قسەیەك فێردەبێ  شادییەك دەخاتە دڵی خێزانەوەو كە كارێك سەیردەكا پڕمەی پێكەنین دەخاتە ماڵەوە . دانیشتنی لە بەر چاوان جوانەو رۆیشتنی جوانتر. كە دەڵێ دایە گومبەزەیی سینەی دایك بە دایك قوربانت بێ دەنگ دەداتەوە كە دەڵێ بابە بە گیانی بابە وڵام دەدرێتەوە ، ئاوا بەخێو دەكرێ وبە ناز بەرێوە دەبرێ. نازی دەبوورێ و دەردی چارەسەر دەكرێ.ئەو كۆرپە شیرین وجوانە هەڵ دەدا وتووڵی ڕادەكێشێ وقاچی بەڕۆیی دەكشێ وبە خۆ دادێ وباردێ . هیوای دایك وبابانە وفریاد رەسی داگەیی و ڕۆژی دامانە . هیوایی ڕۆژی تەنگانەیەو مەترسی بۆ سەر داگیركەرو بێگانەیە.ئەو كۆرپە نازادرەی دایك وبابان، هیوای رۆژی تەنگانەی دایك وبابانە. خۆ تەنگانەی دایك وباوكان هەر ئەو تەنگانەیە كە لە گەلی كوردی چارەڕەشە. تەنگانەی كورد یەكەو هەموو تەنگانەی گەلەكەمان لەو تەنگانەوەیەوە سەر هەڵدەدا، ئەویش دەردی بێگانەیە ئەو بێگانەی كە هەر جارە ولە پێستێك دا خۆی دەردەخاو كردەوەو دڵی ناگۆڕێ ڕەشەو ڕەش هەر ڕەشە وچاوچنوك وبەر چاو تەنگە. چاوی تێر نابێ بە بەشی خۆی وپەلاماری ئەم وئەو دەداو خوێنی كێ بە دەستی درێژێ كۆتا ناكا. كۆڵە مەستی پڕ لە سینگی خوێن و ژان بدا جوێ لە ڕۆڵە نازدارانە كێ هەیە  ئەركی پڕ لە شانازی شۆڕش وخەباتی پیِ بسپیِردرێ جوێ لەو خۆشەویستانە ؟ كێ یە كە سوور خەلاتی شەهادەتی لێ دەوەشێتەوە جوێ لەو ڕۆڵە شیرینەی كە سەرگۆنای وەك هەڵاڵەی سەر گۆڕی شەهیدانە.بەڵێ بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە و بێچوە شێر بۆ ڕۆژی تەنگانەیە. كێ یە كە بە ورەی گیانی و بە سینەی فراوانی كوردستان بپارێزێ كێ یە كە خۆ بكاتە قۆچی قوربانی گەل وسەری بەرزی وە هێلێ بە بەرزی. جوێ لەو ڕۆڵە نازدارانەی لای دایك وبابان. ئەو نازدارانەی شایانی شانازین. دایك وباوكان كۆررپەی شیرینیان بۆ ڕۆژی تەنگانەی گەل دەوێ بۆیە بە دوو دەست كۆرپەكانی باوەشیان كە ئێستا بوونە شوڕە لاوی نەبەز ئاور دەبارێنن بە سەر دوژمنانداو گیانیان پێشكەش بە سەنگەری خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی كورد دەكەن . كاتێك كە بۆ ناسیاوانی شەهید عەلی مەلایی قسە لە نازداری و خۆشەویستی دەكرێ لە لای دایك وباوكان بەر هەموو خۆشەویستان شەهید عەلی مەلاییان بە بەر چاو دادێ.((شەهید عەلی مەلایی كە لە بنەماڵەیەكی كرێكار لە ساڵی (١٣٤٧)دا لە شاریبانە لە دایك بوو.لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرایە قوتابخانە وتاسێ ی راهنمایی دەرسی خوێند. كاكە عەلی مەلایی هەر لە منداڵییەوە كوڕێكی ورد بوو. لە چۆنیەتی گەلی كورد وداگیركەرانی كوردستان ،نیشتمانی خۆشەویستی ڕادەما.ئەوە بوو دڵی ڕانەوەستاكە چاوی لە ستەمی داگیركەران و لێقەوماوی چارەڕەشی گەلەكەی بێ. خۆی ڕانەگرت لە بەهاری ساڵی (١٣٦٣)داهاتە ناو ریزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە ودوای ڕاهێنان وبار هێنان، ماوەیەك لە بەشی چاپەمەنی داكاری كرد. لە بەهاری (١٣٦٤)چووە ناوریزی پێشمەرگەكانی هێزی شەهید سەیدخەلیلەوە. شەهید عەلی مەلایی كە تەمەن لە ١٧ساڵ تێنەپەڕی بوو، زۆر ئازاوبەجەرگ بوو هەموو دەمێك هەوڵی دەدا كە لە پێشمەرگە ناودارەكان نەمێنێتەوە.شەهید عەلی لاوێكی هێواش و ڕازدار بوو جێ ی متمانەیی شۆڕش بوو. بە دڵ شۆرش وخەباتی لە ناوریزی سازمانی خەباتی خوێناویدا خۆشدەویست.خۆ وەدوودانی نەبوو لە ریزی پێشمەرگایەتیدا.شەهید عەلی لە كاتێك كە ببوە یەكێك لە جێ ی هیوا وهومێدی سازمانی خەبات بە داخێكی گرانەوە لە بەیانی٢٣ڕێبەندانی ساڵی١٣٦٤دالە گوندی(یاكو و باوایی)دەشتەتاڵی بانە لە كاتی گەمارۆدانی ئاوایی لە لایەن پاسدار وخۆفرۆشەكانی رژێم وبەربەرەكانێی پێشمەرگەكان دا عەلی مەلایی دەرباز نەبوو وپێكراوبە پلەی شەهادەت گەیشت وچووەناو كۆڕی شەهیدانی سوور خەلاتی كوردستانەوە .ڕۆژی دوایی تەرمی پیرۆزی لە گۆرستانی هەزار ساڵەی شۆوی لە ناو رێزو ئیحترامی خەڵكی بە شەرەفی ناوچەو مامۆستایانی خواپەرەست وئازاونەترس دا،خرایە ناو باوەشی كوردستانی خۆشەویست وبە گیانی پڕ لە ئیمانی ئەو گۆرستانەی كردە چراخان. 
((هەزاران سلاو لە گیانی پاكی شەهید عەلی مەلایی وگشت شەهیدانی سوور خەڵاتی كوردستان.)

6 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

یادی سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی