خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، حاتەم خەزایی، ندا کارگەر، ئیحسان خەزایی و یەزدان خەزایی، دایک و باوک و براکانی عیرفان خەزایی، لە قوربانییانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی شەهریار لە پارێزگای تاران كراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم سەبارەت بە داوای یاساییی عیرفان خەزایی وریاییانن داوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: خانەوادەی خەزایی دوای لێپرسینەوە گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
لە ٣٠ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١دا، عیرفان خەزایی تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی حاتەم خەڵکی شاری کەنگاوەری کرماشان، لە کاتی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکاندا لە شەهریاری تاران، بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتكەرەكان شەهید کرا.