خەباتمێدیا: پوویا و ئارین بابایی، دوو گەنجی خەڵکی جوانڕۆ کە ئامۆزان، بەهۆی شكەنجە و ئازار بە دەستی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم گیانیان داوە.
ئۆتۆمبێلی ئەم دوو گەنجە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە ئیلام لە لایەن بەكرێگیراوەكانەوە ڕاگیراوە و بە توندی لێیان دراوە. ئەم دوو ئامۆزا بۆ ماوەی یەک حەوتوو لە یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری کرماشان بەندکراون و شکەنجە دراون و تووشی زەبر و زەنگی مێشک بوون و لە کۆتاییدا بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک و توندی لێدانەکانەوە گیانیان داوە.