تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بریندار کراون

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بریندار کراون
دەنگی خەباتی کوردستان

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی مەهاباد و جوانڕۆ بە ناوەکانی حاسڵ کوورانی و نەریمان عەزیزی لە سنوورەکانی هەنگەژاڵی بانە و نەوسوود لە نزیک پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، حاسڵ کوورانی تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ڕانی بە سەختی بریندار کراوە.هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نەریمان عەزیزی خەڵکی گوندی «زێڕان» سەر بە شاری جوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ٦٠٠ پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و بریندار بووە.
دەگوترێ پزیشکەکان بۆ دەرهێنانی ساچمەکان لە جەستەی ئەم کۆڵبەرە بڕە پارەیەکی زۆریان داوا کردووە کە ئەم کۆڵبەرە نەیتوانیوە ئەم بڕە پارەیە دابین بکات.

3 مانگ و 12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بریندار کراون

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بریندار کراون

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی