داواكارانی کۆمپانیای ڕەیحان تەک لە قەزوین جارێکی دیکە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە بەردەم دادسەرای گشتی و بەناو شۆڕشی ڕژیم لە ئەم پارێزگایە ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە بەدواداچوونی قەزایی بۆ سکاڵاکانیان دەربڕی.
کۆمپانیای ڕەیحان بڕە پارەیەکی زۆری لە هەزاران داواکاری ئۆتۆمبێل وەرگرتووە و تا ئێستا جگە لە ڕادەستنەکردنی ئۆتۆمبێلەکان، گلەیی و ناڕەزایەتیی داواكارانیشی بێ وەڵام هێشتۆتەوە.