بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ڕێگەی مەهاباد _ ورمێ دوو كەس گیانیان داوە.
شەوی دووشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئاكامی وەرگەڕان و سووتانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥ لە ڕێگەی مەهاباد بۆ ورمێ لە نزیک گوندی خەلیفلیان، دوو کەس گیانیان داوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوە.