تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز بۆ پشتیوانی لە شێركۆ حیجازی

دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز بۆ پشتیوانی لە شێركۆ حیجازی
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز، بۆ پشتیوانی لە شێركۆ حیجازی، بەرپرسی پێشووی دەستەی تۆپی پێی ئەم شارە، کە لە ژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بە کۆمەڵ ڕاگەیاند.
ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەستەی تۆپی پێ ڕێكخراوێكی خەڵكییە، لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوە یان لابردنی سەرۆکەکەی، دەستەی تۆپی پێ بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەڵدەوەشێتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەڵام ئێمە، ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز (سکرتێر، جێگر سكرتێری پیاوان و ژنان، و بەرپرسانی سەرجەم لیژنەکان) دەست لە بەرپرسیارەتی خۆمان بۆ پشتیوانیکردن لە شێركۆ  حیجازی ڕادەگەیەنین”.
لەم دواییانەدا، شێركۆ حیجازی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی سەقز، بە هۆی زیادبوونی فشارەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم، ناچار بوو لە پۆستی سەرۆکی دەستەی تۆپی پێی سەقز دەست لەکار بکێشێتەوە.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز بۆ پشتیوانی لە شێركۆ حیجازی

دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دەستەی تۆپی پێی سەقز بۆ پشتیوانی لە شێركۆ حیجازی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی