تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە

تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە
دەنگی خەباتی کوردستان

زەینەب جەلالیان، سەرەڕای ئەوەی کە بەردەوام له ژێر فشاردایەو لێپرسینەوەی لێ دەکرێت، هێشتا لە مافی دەرمان و دەستڕاگەیشتن بە پزیشک بێبەشە. ناوبراو کە کۆنترین بەندکراوی سیاسیی ژن لە ئێرانە، سەرەڕای ئەوەیکە مەترسیی جددیی لەدەستدانی بینایی چاوی هەیە و تووشی نەخۆشییەكانی وەك; هەوکردنی دەم، هەناسە توندی، کێشەی گورچیلە بووە، بەهۆی دژایەتیی بەرپرسانی بەندیخانە، هەتا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتە پزیشکییەکان بێبەش کراوە.
زەینەب جەلالیان زیاتر لە سێ ساڵە کە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی بۆ بەندیخانەی یەزد گواستراوەتەوە و لە تەواو ئەو ماوەیەدا، بێ لەبەرچاوگرتنی بنەمای جیاکردنەوەی بەندکراوان بەپێی سزاکانیان لەو بەندیخانەیە، لە مافە سەرەتایییەکانی خۆی وەکوو مرەخەسی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەش بووە.
ناوبراو، لە ڕەوتی لێپرسینەوەکانی هەڕەشەی لێکراوە کە ئەگەر "پەشیمانی" خۆی دەرنەبڕێت، بۆ هەمیشە لەو مافانەی هەتا ئێستاش لێی بێبەش بووە، بێبەش دەمێنێتەوە.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە

تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی