خەباتمێدیا: کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "مەهیا نادری" لە سەرپێڵ زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەكی ڕاوکردن لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کوشتنە بە ئاگاداری باوکی مەهیا و بە هۆی "پێوەندیی ئەم کچە لەگەڵ کوڕێک و ڕاکردنی لە ماڵەوە" كراوە.
دوێنێ تەرمی مەهیا نادری لە سەرپێڵ زەهاو بەخاک سپێردرا و رێوڕەسمی پرسەکەی لە ماڵی خانەوادەكەی دایکی لە شاری ڕیژوار بەڕێوەچوو.