تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو
ئارێز

رۆژی شەممە ۲۸ی رەشەمەی ۱٤٠ ٠ ی ک خ، کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی رێکخستنەکانی دەرەوە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەرێوەبرد. سەرەتای کاری کۆبوونەوە بە ساتێک وەستان و فاتیحەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەت شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات دەستی پێ کرد.

 سەرەتا کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد و خشتەی کاری کۆبوونەوەکەی خستە بەردەم ئامادەبووان و ئیشارەی بە دواکەوتنی کۆبوونەکان بەهۆی نەخۆشی کرۆنا و ئەو دۆخە نەخوازراوەی پێشهاتبوو کرد و وتی: پێویستە هەموو لایەکمان هیمەت بکەین کارەکانی کۆمیتە بخەینەوە سەر رەواڵی ئاسایی خۆی و ئەو کارانەی پێویستە ئەنجام بدرێن پۆلین بکەین و هەموو بەشەکانی کۆمیتە بە جددیەتەوە هەنگاوی بۆ هەڵگرن. پاشان کاک عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەبات وێڕای دەستخۆشی و سوپاس بۆ گرتنی ئەم کۆبوونەوە و بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات و خەمخۆریان بۆ ئەرکە تەشکیلاتیەکانیان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. کاک عەلی بەهرامی چەند بەرنامە و راسپاردەیەکی سەرکردایەتی بۆ کاری کۆمیتە خستە بەردەم کۆبوونەوەو داوای لە بەرپرس و کادر و ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ کرد کە بە گوڕتر لە رابردوو کار لەسەر پێشخستنی کارەکانی سازمان لە نۆروێژ بکەن و ئامادەیی خۆیشی بۆ ئاسانکاری و پشتیوانی لە هەموو هەنگاوەکانی کۆمیتە دەربڕی.

لە درێژەی کاری کۆبوونەوەدا هەڵسەنگاندن بۆ بەشە جیاجیاکانی کۆمیتەی نۆروێژ کرا و پلان و بەرنامەی پێویست بۆ زیاتر کارا کردنی ئەو بەشانە خرایەڕوو و پەسەند کران. لە کۆتاییدا هەمووان بریاریان دا بە گیانێکی خەباتیانە درێژە بە خزمەتە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بدەن و رێگە نەدەن هیچ بەربەستێک لەبەردەم کارەکانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ دروست بێ.


2 ساڵ و 25 ڕۆژ و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی