تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کۆچی دوایی بەرپرسی کومیسیونی فەرهەنگ و هونەری شۆرای میللی موقامەتی ئێران

کۆچی دوایی بەرپرسی کومیسیونی فەرهەنگ و هونەری شۆرای میللی موقامەتی ئێران
هونه‌ر ئه‌حمه‌دی

رۆژی هەینی 27ی رەشەممەی 1400 بەرپرسی لێژنەی فەرهەنگ و هونەری شۆرای میللی موقاومەتی ئێران دکتور مەنوچیهری هەزار خانی یەکێک لە دیارترین رووناکبیرانی خەباتکاری ئۆپۆزسیونی رژیمی ئاخوندی کۆچی دوایی کرد.

رۆژی هەینی 27ی رەشەممەی 1400 بەرپرسی لێژنەی فەرهەنگ و هونەری شۆرای میللی موقاومەتی ئێران دکتور مەنوچیهری هەزار خانی یەکێک لە دیارترین رووناکبیرانی خەباتکاری ئۆپۆزسیونی رژیمی ئاخوندی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە قۆناغی خوێندکاری لایەنگری جولانەوەی نەتەوەیی کردنی نەوت بە رێبەری دکتور موسەدیق بوو. ناوبراو لە فەرانسە دوکتورای پزیشکی گرتووە و هەر لەو وەلاتە هەلسوورانی سیاسی خوی لە یەکێتی خویندکارانی ئێران و کۆمەلگای سوسیالیستەکانی ئیرانی لە ئورووپا بەردەوام کردووە و لە پاش هاتنەوەی بۆ ئێران و بەشداری لە شۆڕشی دژی سیستەمی پاشایەتی نوینەری ناوەندی نووسەرانی ئێران بوو. لە ساڵی 1360 و دەسپێکی خەباتی چەکداری لە یەکەمین هەلسووراوانی سیاسی دیار بوو کە بوو بە ئەندامی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران و ماوەی 40 ساڵی لەو شۆرایە خزمەتی کرد. دکتور مەنوچیهری هەزار خانی خاوەنی دەیان بەرهەمی نووسین و وەرگیرانی کتیب لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەلایەت بوو و دوایین بەرهەمیشی نوسینی کتیبی هێزی دامەزرینەر، لێکۆلێنەوە لە ئالتێرناتیوە مودیرنەکان بوو.
بەرێز کاک بابەشێح حوسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێز مەسعودی رەجەوی سەرۆکی شۆرای میللی موقاومەت و ئەندامانی شۆرا راگەیاند و کۆچی دوایی خوا لێیخوش بێت مەنوچێهری هەزار خانی بە خەسارەتێکی گەورە بۆ بەرەی ئازادیخوازان زانی و هاوکات ئەزموون و بەرهەمەکانی ناوبراوی بە چرای رووناککەرەوەی رێگەی خەباتی باقی ئەندامانی شۆرا و بەرەی موقاومەت دژی رژیمی ئاخوندی زانی.
 


2 ساڵ و 1 مانگ و 3 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی بەرپرسی کومیسیونی فەرهەنگ و هونەری شۆرای میللی موقامەتی ئێران

کۆچی دوایی بەرپرسی کومیسیونی فەرهەنگ و هونەری شۆرای میللی موقامەتی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی