دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی سەلام سولتانی و ئەمیر فەقێ کە لە بەهاری ئەمساڵەوە بەند کراون و تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگیراون، لە لایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئێرانەوە هەر یەک سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.